
یاریگا –
جیاوازی ئهنجامهكانی یانهی دهۆك
وەرزی رابردوو (2024-2025): دهۆک سەرەتایەکی مامناوەندی دهستپێكرد، بەڵام هیوابەخش بوو، لە چوار یاریی سهرهتا یهك بردنهوه و یهك یهكسانبوون و دوو دۆران ههبوو، چوار خاڵی کۆکردەوە و هێڵی بەرگرییەکەی بەهێز بوو، تەنها دوو گۆڵی لێکرابوو، ئەمە وێنەی رێکخراوی نیشان دەدا کە دەیتوانی خاڵ بپارێزێت.
لە چوار یاریی سەرەتای وەرزی ڕابردوودا، یانەی دهۆک لە گێمی یەکەمدا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد، بەڵام یەک گۆڵی لێکرا. لە گێمی دووەمدا، یەک گۆڵی کرد و یەک گۆڵیشی لێکرا.
وەرزی ئەمساڵ (2025-2026): وێنەکە بە تەواوی پێچەوانە بووەتەوە، دهۆک لە چوار یاریی سهرهتا هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە و تووشی چوار دۆڕانی یەک لەدوای یەک بووە، کارەساتەکە لە بەرگریدا بووە، کە ههشت گۆڵی لێکراوە واتە چوار هێندەی وەرزی ڕابردوو گۆڵیڵكراوه تهنها سێ گۆلی كردووه، جیاوازی گۆلی -5 ئەمە نیشانەی داڕمانێکی تەواوە لە سیستەمی بەرگریی یانەکەدا.
لە چوار یاریی سەرەتای ئەم وەرزەدا، یانەی دهۆک لە گێمی یەکەمدا دیسان هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد، بەڵام سێ گۆڵی لێکرا، لە گێمی دووەمدا، سێ گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام کارەساتەکە ئەوەیە کە پێنج گۆڵی لێکراوە، کە زۆربەیان لە کۆتایی یارییەکاندا بوون.
کێشەی گەورەی دهۆک لەم وەرزەدا، کۆتایی یارییەکانە، لە کۆی ههشت گۆڵی لێکراو، پێنج گۆڵیان لە گێمی دووەمدا بووە، کە سێ لەوانە لە دوای خولەکی 74 بوون.
دهۆک لە ماوەی یەک ساڵدا، لە تیمێکەوە کە بە زەحمەت گۆڵی لێدەکرا، بووەتە تیمێک کە بە ئاسانی گۆڵباران دەکرێت و توانای بەدەستهێنانی بچووکترین خاڵیشی نییە.
جیاوازی ئهنجامهكانی یانەی هەولێر
وەرزی رابردوو (2024-2025): هەولێر سەرەتایەکی ناجێگیری هەبوو، دوو بردنەوەی تۆمار کرد، یەک یاریی یەکسان بوو، یەک یاریشی دۆڕاند، سەرەڕای کۆکردنەوەی حهفت خاڵ، بەڵام بەرگرییەکەی لاواز بوو و پێنج گۆڵی لێکرابوو، کە چواریان تەنها لە یەک یاریدا بوو.
لە چوار یاریی سەرەتای وەرزی ڕابردوودا، یانەی هەولێر لە گێمی یەکەمدا یەک گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام چوار گۆڵی لێکرا، لە گێمی دووەمدا، دوو گۆڵی تۆمار کرد و تەنها یەک گۆڵی لێکرا.
وەرزی ئەمساڵ (2025-2026): هەولێر بە شێوەیەکی دراماتیکی گۆڕاوە، لە چوار یاریی سەرەتای ئەم وەرزەدا، یانەی هەولێر سێ بردنەوەی بەدەستهێنا، یەک یاریی یەکسان بوو، و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە 10 خاڵی کۆکردووەتەوە و یەکێک لە باشترین دەستپێکەکانی تۆمار کردووە.
لە چوار یاریی سەرەتای ئەم وەرزەدا، یانەی هەولێر لە گێمی یەکەمدا پێنج گۆڵی تۆمار کردووە و سێ گۆڵی لێکراوە، لە گێمی دووەمدا، سێ گۆڵی تۆمار کردووە و تەنها یەک گۆڵی لێکراوە
هێڵی هێرشبردنی بووەتە ئاگر و ههشت گۆڵی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا بەرگرییەکەی زۆر تۆکمەتر بووە و تەنها چوار گۆڵی لێکراوە.
هەولێر لە ماوەی یەک ساڵدا، لە تیمێکی ناجێگیرەوە بووەتە تیمێکی هاوسەنگ و ترسناک، کە بە باشی گۆڵ دەکات و بە باشیش بەرگری دەکات.
هێزی هەولێر لەم وەرزەدا، سەرەتای یارییەکانە، لە کۆی ههشت گۆڵی تۆمارکراو، پێنج گۆڵیان لە گێمی یەکەمدا بووه، ئەمە وایکردووە تیمەکە لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی یارییەکان بکات و بە متمانەوە یاری بکات.