Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئامانجی مێرکاتۆی هاوینەی داهاتووی ئاشکرا دەکات

بارسا دەیەوێت بەرگریکارێکی باڵی چەپ بگوزێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ئێستاوە چاودێری بەرگریکارێکی بۆندسلیگا دەکات.

دوای چوونە دەرەوەی ئینیگۆ مارتینێز لە یانە کاتالوونییەکە، بارسا بەدوای شوێنگرەوەیەکدا دەگەڕێت و خەریکە ئامادەی دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا، بارسێلۆنا بەجیددی هەوڵی گواستنەوەی نیکۆ شڵۆتێربێرک، بەرگریکاری باڵی چەپی بۆڕووسیا دۆرتموند دەدات.

گرێەستی شڵۆتێربێک لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە سیگنال ئیدونا پارک رێکنەکەوتووە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، شڵۆتێربێک دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی رکابەر لەسەر نازناوەکان بکات و بە ئەرێنی سەیری داهاتووی بارسێلۆنا دەکات.

بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای نیکۆ بریتییە لە 40 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەوانەیە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بە بەهایەکی کەمتر بیگوازنەوە.

بارسا لەلایەکی دیکەوە چاودێری گۆنچالۆ ئیناسیۆ، بەرگریکاری سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکات، ئێستا هەردوو یاریزانەکە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئینیگۆ بەربژێرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button