Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

💣 | لاپۆرتا دیاریی دووبارەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ مێرکاتۆیەکی مێژوویی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە لە هاوینی داهاتوو ئامادە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، قسەوباسی ئێستای نێو یانەکە، دۆزینەوەی باشترین جێگرەوەیە بۆ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئامادەکردنی باشترین یاریزانی ژمارە 9.

خوان لاپۆرتا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتووی بارسێلۆنا ئامادە دەکات و دەیەوێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت. بڕیارە هەڵبژاردنەکان لە ساڵی داهاتوو بکرێت.

لاپۆرتا و دێکۆ لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی ژمارە 9دان. بەگوێرەی رۆژنامەکە، بارسا هەموو ئامانجی کردووەتە یاریزانی ژمارە 9.

چەندین بەربژێر لە ژوورە داخراوەکانی بارسێلۆنا باس دەکرێن و لەسەرووی هەموویانەوە باسی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەکرێت.

لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی هالاند، بارسێلۆنا چەندین یاریزانی دیکەی کردووەتە ئامانج لەوانە؛

  • خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید
  • هاری کەین، ئەستێرەی بایرن میونشن
  • لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئینتەر میلان
  • دوسان ڤلاهۆڤیچ، ئەستێرەی یوڤێنتوس
  • سێرهیۆ گیراسی، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند
  • مۆسێس کەین، ئەستێرەی فیۆرێنتینا
  • بێنیامین شێشکۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد
  • ئێتا ئیۆنگ، ئەستێرەی لێڤانتی

رۆژنامەکە نووسیویەتی، هالاند خەونی هاندەرانە و ئالڤارێز و لاوتارۆ خەونی لاپۆرتان، هەروەها بژاردەی لۆژیکی ئێستای دۆخی بارسێلۆنا هەریەکە لە ڤلاهۆڤیچ و گیراسین.

بابەتی زیاتر

Back to top button