
یاریگا –
جارێکی دیکە پێپ گواردیۆلا لە هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە بۆ ئەو دۆخەی کەرتی غەزە پێیدا تێپەڕدەبێت.
لە پەیامەکەیدا، راهێنەرە ئیسپانیەکەی مانچێستەر سیتی کە لە رێگەی لێدوانی ڤیدیۆیی بڵاویکردووەتەوە دەڵێ
ئێمە کۆمەڵکوژیەکی راستەوخۆ دەبینین لەو شوێنەی کە هەزاران منداڵ تێیدا گیانیان لەدەستداوە و هێشتا ئەگەر زیادبوونی هەیە. کەرتی غەزە وێران بووە و خەڵکێکی زۆر بێ پەناگە، خۆراک، ئاوی خواردنەوە و دەرمان ماونەتەوە. تەنها کۆمەڵگەی مەدەنی رێکخراو دەتوانێ ژیانی خەڵکەکە بپارێزێت. ئەوە بە فشارکردن لە حکومەتەکانیان بۆ دەستبەجێ هەڵوێستی کردارەکیی. بۆیە، لە 4ی ئۆکتۆبەر (ئەمڕۆ) کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە پارکی Jardinets لە شاری بارسێلۆنا دەڕژێینە شەقامەکان داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو جینۆسایدە کۆتایی پێ بێت.
Manchester City manager and football legend Pep Guardiola has spoken out in solidarity with Palestine, calling on people to flood the streets of Barcelona tomorrow to protest against the genocide.@PepTeam @Palestina_cat pic.twitter.com/csIO6o3mnF
— Leyla Hamed (@leylahamed) October 3, 2025
جاری یەکەم نییە گواردیۆلا هەڵوێست بنوێنێ بۆ ئەو دۆخەی غەزە. پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ لە میانی وەرگرتنی پلەی شکۆمەندی لە زانکۆی مانچێستەر، بە روونی پەیامی خۆی بە گوێی جیهاندا دا لە هەمبەر ئەو کارەساتەی لەو شارەدا دەگوزەرێت.