Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌کوردستانگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی بەڵێن فایەق چی بەسەردێت و بۆ پەیوەندی بە قەڵادزێ نەکرد؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات..

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا هۆکاری پەیوەندی نەکردنی بەڵین فایەق، هێرشبەری پێشووی چوارقوڕنە بە یانەی قەڵادزێ ئاشکرا دەکات.

دوێنێ پێنجشەممە 2ـی ئۆکتۆبەری 2025، بەڵین فایەق لەگەڵ یانەی قەڵادزێ گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕیاریدا لە وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی کوردستان درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

بەڵام بەڵین فایەق دوای تەنیا یەک رۆژ لە رێککەوتنی لەگەڵ قەڵادزێ لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە و بڕیاریدا پەیوەندی بەو یانەیە نەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بەڵێن فایەق بە هۆکارێکی خێزانی لە پەیوەندیکردنی بە یانەی قەڵادزێ پەشیمانبووەتەوە و بەو هۆیە بڕیاریداوە رێککەوتنەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

هاوکات هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەڵێن فایەق ئێستا بێ یانەیە، لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە رێککەوتنی نەکردووە.

بەڵێن لە وەرزی 2022/23ـی خولی نایابی کوردستان بە درێسی یانەی سەید سادق 14 گۆڵی کرد و بووە گۆڵکاری خولەکە.

لە وەرزی 2023/24 یانەی سەید سادقی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی چوارقوڕنە کرد، لەم هاوینەش بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانەی چوارقوڕنە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button