
یاریگا –
سێرجیۆ کۆنسێساو دەرگای بە رووی سعوودیەکاندا کردووەتەوە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەو وڵاتە وەردەگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گفتوگۆی بەردەوام هەیە لەنێوان کۆنسێساو و ئیتیحاد بۆ هەرچی زووە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە.
🚨🟡⚫️ Understand Sérgio Conceição has opened doors to Al Ittihad job as new head coach.
Talks continue to appoint new manager with Portuguese coach open to taking the job immediately. 🇸🇦 pic.twitter.com/gDbYlCXg6p
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) October 2, 2025
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە 13 ساڵ پێش ئێستا کاروانی پیشەگەرێتی لەو بوارەدا دەستپێکرد. چەندین یانەی جیاوازی تاقیکردووەتەوە، بەڵام دیاریترین و زۆرترین ماوە لەگەڵ پۆرتۆی وڵاتەکەی بوو 2017-2024. دوایین یانەش ئەیسی میلان بوو کاتێک لە 30ی دیسەمبەری 2024 پۆستەکەی لە رۆسۆنێری وەرگرت و دوای تەنها 5 مانگ دوورخرایەوە.