Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

بەپەلە؛ کاناڤارۆ لە مۆندیالی داهاتوو وەک راهێنەر دەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

فابیۆ کاناڤارۆ لە بەردەم چانسێکی مێژووییدایە بۆ دەرکەوتنی لە مۆندیال، ئەمجارە وەک راهێنەر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، راهێنەرە ئیتاڵیەکە رێککەوتنی زارەکیی  لەگەڵ ئوزباکستان کردووە بۆ گرتنەئەستۆی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە رێککەوتنەکە کراوە و بەڵگەنامە فەرمیەکان لە ماوەی 24/48 کاتژمێری داهاتوودا پێداچوونەوەیان بۆدەکرێت و واژۆ دەکرێت.

کاناڤارۆ وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوونە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 و وەک کاپتن جامەکەی بەرزکردەوە.

ئەزموونی فابیۆ وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014-2015 کاتێک لەگەڵ گوانگژۆی چینی دەستیپێکرد. پاشان 7 یانەی دیکەی تاقیکردەوە، کە دیارترینیان ئودینێسی و دوایین جاریش دینامۆ زەگرەب بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button