
یاریگا –
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی فەڕەنسا بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بڵاوکرایەوە.
فەرەنسا لە 10 و 13ـی ئۆکتۆبەر لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دوو یاریی دەکات، لە 10ـی ئۆکتۆبەر میوانداری ئازەربایجان دەکات و لە 13ـی هەمان مانگ دەبێتە میوانی ئایسلاند.
دیدیێ دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەهۆی پێکان لە تواناکانی عوسمان دێمبێلێ، دێزیرێ دۆوی بێبەش دەبێت و ئۆرێلیەن چوامێنی، ناوەڕاستکاری ریال مەدریدیشی دوورخستووەتەوە.
گۆڵپارێزان؛ مایک ماینان، لوکاس شۆڤالیێ، بریس سامبا.
بەرگریکاران؛ لوکاس دین، مالۆ گوستۆ، تیۆ هێرناندێز، لوکاس هێرناندێز، ئیبراهیما کۆناتێ، ژووڵ کوندێ، دایۆت ئۆپامیکانۆ، ویلیام سالیبا.
ناوەڕاستکاران؛ ئادریێن رابیۆ، مانو کۆنێ، ئێدواردۆ کاماڤینگا، کێپرێن تورام، مایکل ئۆلیس.
هێرشبەران؛ کیلیان ئێمباپێ، برادلی بارکۆلا، ماگنز ئەکلیوش، کینگلسی کۆمان، هوگۆ ئێکیتیکێ، ماتێتا، کریستۆفەر ئێنکوکو.