Loading...
ئه‌مریکامۆندیالی 2026

فیفا بۆ تڕەمپ: ئێمە بڕیاردەرین نەک تۆ

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشیاری دەداتە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە دەستوەردان لە کاروبارەکانیان نەکات لە میانەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانیی لەو وڵاتەدا لە ساڵی ئاییندە.

تڕەمپ وتبووی رەنگە چەند یارییەکی مۆندیال بگوازرێتەوە دەرەوەی سان فرانسیسکۆ و سیاتڵ ئەگەر باری ئەمنیی شارەکان وەک پێویست نەبوو. ئەوەشی نەشاردبووەوە هۆکارەکەی ئەوەیە ئەو شارانە لە دەستی نەیارەکانی ئەودان:

سیاتڵ و سان فرانسیسکۆ لەلایەن چەپە توندڕەوە شێتەکانەوە بەڕێوەدەبرێن کە خۆشیان نازانن چی دەکەن. ئەگەر هەست بکەین مەترسی هەیە لەسەر جامی جیهانی ئەوا گۆڕانکاری لە شارەکان دەکەین بۆ چەند یارییەک.

 

ئەم پرسە رووبەرووی ڤیکتۆر مۆنتالیانی جێگری سەرۆکی فیفا کرایەوە، لە میانەی هەفتەی سەرکردەکانی لەندەن،  ئەویش لە وەڵامدا وتی

ئەمە پاڵەوانێتییەکی فیفا یە، لەژێر دەسەڵاتی فیفا دایە و فیفا ئەو بڕیارانە دەدات

 

 

ڤیکتۆر سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی ئەو کێشانەی لە جامی جیهانی یانەکان هەبوون لە ئەمریکادا وتی

مۆندیال کاڵایەکی جیاوازە لە جامی جیهانی یانەکان. ئێمە پێمان وایە جامی جیهانی یانەکان زۆر سەرکەوتوبوو، وە هەندێک ئەزموونی تەکنیکی ئەو پاڵەوانێتییە سوود لێدەبینین بۆ باشترکردنی مۆندیال بەڵام لە دوو کاڵای زۆر جیاوازن. چونکە مۆندیال بۆ هەموو نەتەوەکانە و زۆر کەس سەیری یاری تۆپی پێ ناکەن بەڵام حەز بە ئەزموونکردنی مۆندیاڵ دەکەن و ئامادە دەبن لەوێ.

جامی جیهانی هەڵبژاردەکان  لە 11ی مانگی شەشی ساڵی ئاییندە بەڕێوەدەچێت و بوونی ژمارەیەکی زۆر گرفت و کەمیی هاندەر وایان کردووە گومان دروست بێت لەسەر سەرکەوتنی ئەو پاڵەوانێتییە لە ئەمریکا. ئەمە جگە لە زیادبوونی تاوان و توندوتیژی لەو وڵاتەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button