Loading...
چامپیۆنزلیگ

فلیک: ئێمە توایینەوە لە یارییەکەی پاریس

Yariga App

هانسی فلیک دان بە بەهێزی پاریس سان جێرمان دا دەنێت و دەڵێت ئێمەیان تواندەوە.

بارسا بە سەرەتایەکی باش دەستی پێکرد و توانییان گۆڵێکیش تۆماربکەن، بەڵام لە نیوەی دووهەم پاریس بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی تیمی یەکەم پێکانیان هەبوو. سەرەنجام 2-1 براوەبوون.

فلیک پاش شکستەکە رووبەرووی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی گۆڕانکارییە تەکتیکییەکانیی. ناوبراو لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە وتی

لە نیوەی یەکەمدا زۆر باشتر یاریمان کرد وەک لە نیوەی دووهەم. دواتر گۆڵمان لێکرا چونکە ماندووبووین. پاریس تیمێکی زۆر بەهێزن و خاوەنی یاریزانی زۆر گەنج و پڕ ووزەن. ئێمە باشترینی خۆمان نیشان نەدا  ولەم یارییانەشدا زەحمەتە براوە بیت ئەگەر لە باشترین ئاستی خۆتدا نەبیت. پاریس شایستەی بردنەوەبوو، پیرۆزباییان لێدەکەین. ئێمە 30 خولەک باش یاریمان کرد و دواتر ئەوان کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە نیوەی دووهەمدا ئێمە توایینەوە.

فلیک رووبەرووی رەخنە بووەوە سەبارەت بە گۆڕانکاری ئەستێرەکانی وەک پێدری و دی یۆنگ سەبارەت بەوە روونکردنەوەی دا و وتی

یاریزانە سەرەکییەکانمان ژمارەیەکی زۆر یارییان ئەنجام داوە و ماندوون، پێویستە پارێزگارییان لێبکەین. بەروونی ئەوە دیاربوو کە ژمارەیەکی زۆری یاریزانەکانمان ماندوون.

 

پاریس بەم بردنەوەیە شەش خاڵی کۆکردووەتەوە لە دوو یاریدا و بارسێلۆناش خاوەنی سێ خاڵە لە دوو یاریدا. پاریس لە سێهەم یاریدا رووبەرووی لیڤەرکوسن دەبێتەوە و تیمەکەی فلیک یش ئۆڵەمپیاکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button