
یاریگا –
بەهۆی سکاڵای مۆنتەزەر محەمەد، ناوەڕاستکاری لاوی یانەی دهۆک، یانەی ئیستقلالی تاران رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە.
دوای شکستە تاڵەکەی ئیستقلال بەرامبەر بە یانەی موحەرەقی بەحرەینی لە خولە یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2، هەواڵێکی ناخۆشتر گەیشتە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان. لە بڕیارێکی تونددا، دوابەدوای سکاڵا هەڵپەسێردراوەکەی مونتەزەر محەمەد، فیفا ئیستقلالی لە دوو میرکاتۆی داهاتوو سڕ کرد، جگە لەوەی کە دەبێت بڕی 30 ملیار تومەن ( نزیکەی 30 هەزار دۆلار ) بدات بەو یاهێرشبەرە عێراقییە. لەسەر ئەم بڕیارەی فیفا شین پۆشەکانی تاران تاوەکوو زستانی 2027 ناتوانن هیچ گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکەن.
بە گوێڕەی ئەو زانیارییانەی دەست پێگەی وەرزش 3 کەوتووە، پوختەی بریارەکە بڕیارەکە 21 لاپەڕەیە، کە لە 95 بڕگەدا لەلایەن فرانس دیڤیگەر (هۆڵەندا)، بەرپرسی دۆسیەکە، خالید عەواد توبەیتی (سعودی) و یۆهان ڤان گالێن (ئەفریقای باشوور)، دەرچووە.
مونتەزەر محەممەد، یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی عێراقی یانەی ئیستقلال، لە ساڵی 2023 بە گرێبەستێکی سێ ساڵە بە بەهای 300 ملیار تمەن پەیوەندی بە ئیستقلالەوە کرد بۆ ماوەی سێ وەرز، هەروەها بڕگەی پاداشتی بۆ بردنەوەی خولەکە و جامی ئێران و پاڵاوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لەخۆگرتبوو.
بەگوێڕەی گرێبەستەکە، بڕیاربوو مونتەزەر بۆ وەرزی یەکەم 75 ملیار تمەن، بۆ وەرزی دووەم 100 ملیار تمەن و بۆ وەرزی سێیەم 125 ملیار تمەن وەربگرێت. بڕیار بوو پارەکان لە تاران بدرێن، گرێبەستەکەی تا کۆتایی وەرزی 2025-2026 کارا بوو.
سەرەتای ناکۆکییەکە
ئیستقلال لە سەرەتای وەرزی دووەمی گرێبەستەکەیدا بڕیاریدا ناوی یاریزانەکە لە لیستی یاریزانە پیشەگەرەکانی دووربخاتەوە. لەدوای ئەم هەنگاوەی یانەکە مونتەزەر سکاڵای لە فیفا تۆمار کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە بێ هۆکار ناوی لە لیستی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لابراوە و تەنانەت بەشداری مەشقی تیمیشی لێ قەدەخە کراوە. ناوبراو لە 15ی ئابی 2024 و 1ی ئەیلولی 2024 دوو نامەی فەرمی بۆ ئیستێقلال ناردووە و هۆشداریشی داوە ئەگەر لە ماوەی 48 کاتژمێردا دۆخی روون نەکرێتەوە، ئەوا بەشێوەیەکی تاکلایەنە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.
بێدەنگی ئیستقلال
ئیستێقلال وەڵامی نامە فەرمییەکانی نەدایەوە. ئەم بێدەنگی و بێباکییە وایکرد فیفا ئەمە بە پێشێلکردنی ئاشکرای پابەندبوونە گرێبەستییەکان بزانێت. هەروەها یاریزانەکە لە 3ی ئەیلولی 2024 رایگەیاند کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیستێقلال هەڵوەشاندووەتەوە.
بڕیارێ فیفا
• ئیستقلال یاریزانەکەی تۆمار نەکردبوو و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران (IRIFF) بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە هەرگیز لە لیستی یاریزانانی ئیستقلال تۆمار نەکراوە.
• تۆمارنەکردن یان دوورخستنەوەی یاریزان، بەگوێڕەی رێکارە یاساییەکانی فیفا، پێشێلکردنی مافی بنەڕەتی یاریزانەکەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە “هۆکاری دادپەروەرانە”.
• ئیستقلال نەک هەر نەیتوانی وەڵامی یاریزانەکە بداتەوە بەڵکو نەیتوانی بەڵگەی ئامادەبوونی لە مەشقەکاندا بخاتەڕوو.
فیفا رایگەیاند کە ئیستقلال تاوانباری سەرەکی بووە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە و بەهۆی تۆمارنەکردنی یاریزانەکە و دوورخستنەوەی لە مەشقەکان، یاریزانەکە مافی ئەوەی هەیە گرێبەستەکە تاکلایەنە هەڵبوەشێنێتەوە. لە ئەنجامدا ئیستێقلال وەک ئەو لایەنەی کە گرێبەستەکەی پێشێل کردووە، دەبێت قەرەبوو بداتەوە و بۆ ماوەی وەرزێک و نیو ناتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بکات.
مونتەزەر محەمەد دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیستقلال بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە نەساجی مازەندەرانەوە کرد و لەدوای وەرزێک گەڕایەوە خولی ئەستێرەکانی عیڕاق و ئەم وەرزی درێسی هەڵۆکانی چیا دەپۆشێت.