Loading...
جیهانکێ باشترینە؟گرنگترین

گۆڵکارێکی پێشوو؛ لە تابووتەکەشمدا هەر دەڵێم کریستیانۆ لە مێسی باشترە

"یارییم لەگەڵی کردووە، بۆیە دەزانم چ یاریزانێکە"

Yariga App

یاریگا –

ئیمانوێل ئادیبایۆر، هێرشبەری پێشووی ئارسیناڵ و ریال مەدرید بەشێوەیەکی جیاواز ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

ئادیبایۆر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی ستادیوم ئاستروم باسی سەردەمی یاریکردنی لە ریال مەدرید و یارییکردن لەتەنیشت کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و بڕوای وایە هیچ یاریزانێک لە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە باشتر نییە.

مێسی یاخود کریستیانۆ؟ تەنانەت ئەگەر لە تابووتەکەشمدا ئەو پرسیارەم لێ بکرێت هەر دەڵێم کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە، چونکە من لەگەڵیدا یارییم کردووە و دەزانم چ یاریزانێکە.

بەڵام گومانی تێدا نییە، لیۆنێل مێسیش یەکێکە لە گەورەترینەکانی مێژوو.

بێگومان کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانە یارییم لەگەڵی کردووە، خاوەن کەسایەتی و کارەکتەرێکی تایبەتە، بەڕاستی شێتانەیە.. هەرگیز کۆڵنادات و ماندوو نابێت، کاتێک پێتوایە تووشی پێکان بووە یاخود ماندوو بووە، ئەو بە سێ چوار گۆڵ وەڵامت دەداتەوە.

ئیمانوێل ئادیبایۆر یاریی بۆ مۆناکۆ، مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ، ریال مەدرید، تۆتنهام و کریستاڵ پاڵاس و چەند یانەیەکی دیکە کردووە.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 593 یاریی کردووە، 207 گۆڵی کردووە و 60 گۆڵی دروستکردووە، لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button