Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

ئایا مستەفا قابیل بۆ یاریی گەرمە دەگەڕێتەوە پێکهاتەی هەولێر؟ یاریگا زانیاری ئاشكرا ده‌كات

چاره‌نووسی بۆ یارییه‌كه‌ی گه‌رمه‌ یه‌كلاییكرایه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

چاره‌نووسی مسته‌ف قابیل هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریی به‌رامبه‌ر گه‌رمه‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌.

هاندەرانی یانەی هەولێر هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێگەیشت، دوای ئەوەی دڵنیایی درا لە ئامادەبوونی ئەستێرەی لاوی یانەکەیان، مستەفا قابیل، بۆ یاریی گرنگه‌كه‌ی سبەینێ بەرامبەر یانەی گەرمە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

مستەفا قابیل، یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ری یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، لە یاریی ڕابردووی یانەکەیدا بەرامبەر یانەی کارەبا تووشی پێکان هات و گومانی لەسەر بەشداریکردنی لە یاریی داهاتوودا دروست کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست یاریگا کەوتوون، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە پێکانەکەی مستەفا مەترسیدار نییە، ئەو یاریزانە بەهرەمەندە بەشداریی لە دوایین یەکەی مەشقی یانەکەیدا کردووە و بە تەواوی بۆ یارییە گرنگه‌كه‌ی سبەینێ ئامادەیە.

گەڕانەوەی قابیلی 21 ساڵ، هێزێکی گەورە بە هێڵی هێرشبه‌ری هەولێر دەبەخشێت، بەتایبەت کە ناوبراو لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی تیپەکە سێ گۆلی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه‌.

مستەفا قابیل یەکێکە لەو یاریزانە لاوە دیارانەی کە لەلایەن ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەکانی عێراقەوە متمانەی پێدراوە. ئەو بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق خوار 23 ساڵ کراوە و بەشداریی لە چەندین پاڵەوانێتی و یاریی دۆستانەدا کردووە.

یانەی هەولێر ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بە شێوەیەکی نایاب دەستپێکردووە؛ لە کۆی سێ یاری، دوو بردنەوە و یەک یەکسانبوونی تۆمار کردووە هیچ یارییه‌كی نه‌دۆراندووه‌.

تیپه‌كه‌ی قەڵا و مناره ‌سبەینێ، کاتژمێر 08:30ی شەو لە یاریگای دهۆک تاقیکردنەوەیەکی قورس ده‌كات کاتێک میوانداریی یانەی گەرمە دەکات. هاندەرانیش چاوەڕوانی درەوشانەوەی مستەفا قابیل و هاوڕێکانی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگ و پارێزگاریکردن لە پێگەی خۆیان لە ڕیزبەندیی خولەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button