Loading...
عێراقکوردستان

بە نوێنەرایەتی دوو یانەی کوردستان خولی نایابی عێڕاق دەست پێدەکات

رەمادی بە شەش یاریزانی کورد میوانداری کازمیە دەکات

Yariga App

یاریگا –

بە بەشداری دوو یانەی کوردستان، وەرزی نوێی 2025 _ 2026ـی خولی نایابی عێڕاق دەست پێدەکات.

پێنج شەممە ( 2ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) وەرزی نوێی 2025 _ 2026ـی خولی نایابی عێڕاق دەست پێدەکات، بۆ ئەم وەرزەش هەر دوو یانەی گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن لەم خولە.

خولی نایابی عێڕاق بە بەشداری 20 یانە و بە شێوازی چوون و هاتن یارییەکانی دەکرێت، گازی باکوور بە راهێنەرایەتی سەفوان عەبدولغەنی کاتژمێر 330ـی ئێوارە  لە بەسڕە رووبەڕووی مەسافی باشوور دەبێتەوە، پێشمەرگەی سلێمانی لە هەمان کات لە  یاریگای فەرماندەیی بە راهێنەرایەتی ئەرسەلان جەلال میوانداری مەسافی دەکات.

رەمادی بە شەش یاریزانی کورد پێکهاتەی ئەم وەرزەی تۆکمە کردووە و لە یەکەم گەڕیشدا میوانداری کازمییە دەکات، هەریەک لە زیاد ئەحمەد و هەرێم تەحسین و شوانە مەحمود و رێباز رەحیم و چێنەر جەلال لەگەڵ چۆمان ئەحمەدی گۆڵپارێز لەم وەرزە یاریی بۆ رەمادی دەکەن، ئامانجی تیپەکەش   سەرکەوتنە بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ ورزی داهاتوو.

یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق

بابەتی زیاتر

Back to top button