مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی یاریزانێکی ریال مەدریدی کردووە

یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێ ریزەکانی بێنفیکا تۆکمەتر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ئامانجێکی گواستنەوەی هەیە، یەکێکیان یاریزانێکی ریال مەدریدە.
مۆرینیۆ مانگی رابردوو گەڕایەوە بۆ راهێنەرایەتیکردنی بێنفیکا، ئەو یانەیەی کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2000 یەکەمین کاروانی پیشەگەرێتی وەک راهێنەر دەستپێکرد بەڵام کورتخایەن بوو. بۆ پتەوتر کردنی ریزەکانی کە ئێستا لە چامپیۆنزلیگ بەشدارن، داوای کەریم بەنزیمەشی کردبوو.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی هەواڵی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرە پۆرتوگالیەکە داوای گواستنەوەی برایم دیازی کردووە.
ماڵپەڕەکە نووسیویەتی نیازی مۆرینیۆ بۆ برایم، لە ئامانجە لەپێشینەکانیەتی.
دیاز لەوەتەی ساڵی 2019 درێسی یانە شاهانەکە دەپۆشێت. ماوەیەک بەخواستن درا بە یانەی ئەیسی میلان و لەگەڵ رۆسۆنێری ئاستێکی نموونەیی پیشاندا تا سەرەنجام گەڕێندرایەوە بۆ مەدرید. بەڵام هێشتا لە سێبەری یاریزانە سەرەکییەکانی مێرێنگی دەرنەچووە، بەجۆرێک، لەگەڵ راهێنەرە جیاوازکانی قەڵای سپی هەر وەک یاریزانی یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
🚨 Benfica manager José Mourinho has requested the signing of Real Madrid midfielder Brahim Díaz as a priority target.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/FFQS67EIJL
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 1, 2025