
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کارلۆس مۆنفۆرت لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسا لەگەڵ فرانکی دی یۆنگ گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواوەتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارەکە.
وەک رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی، گرێبەستە نوێیەکەی دی یۆنگ تا ساڵی 2029 دەخایەنێت. ئەوەش واتا ئەستێرە هۆڵەندییەکە ماوەی یاریکردنی بە درێسی بلاوگرانا دەگەیەنێتە 10 ساڵ. کە لە زستانی 2019 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکەوە کرد.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Barcelona have reached a total agreement with Frenkie De Jong to renew his contract until 2029. It’s a done deal. 🇳🇱⭐️
(Source: @monfortcarlos) pic.twitter.com/uJFCJoHSxG
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 1, 2025