Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

موژدەیەکی خۆش لە بایرن میونشنەوە بۆ نیکۆلاس جاکسن

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن پەیامێکی موژدەئامێز بۆ نیکۆلاس جاکسن دەنێرێت، کە ئێستا بەخواستن لەو یانە باڤارییە یاریی دەکات.

جاکسن لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کرد بۆ ماوەی وەزرەکە بەخواستن لەگەڵ 16.5 ملیۆن یۆرۆ. ئەگەرچی لە بوندێسلیگا تۆمارەکەی هێشتا سپییە، بەڵام لە 2 یاریی چامپیۆنزلیگ توانیویەتی گۆڵێک و ئەسێستێک بکات.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە گرایم بایلی رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە، بایرن عەلی بەڕڕات و دیۆمانسی کامارای بریکاری بریکارەکانی نیکۆلاسیان ئاگەدارکردووەتەوە کە یانەکە دەیەوێ لەم هاوینی داهاتوو بە گواستنەوەیەکی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

سەرچاوەکان نووسیوشیانە کە ئەوە نیازی یانە ئەڵمانییەکەیە تەنانەت ئەگەر ژمارەی بەشداریی پێکردنەکانیشی نەگاتە ئەو مەرجە ناچارییەی کە پێشتر چێڵسی لە رێککەوتنەکەدا جێگیری کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button