
یاریگا –
لە کاتێکی هەستیاردا گورزێکی کاریگەر بەر لیڤەرپوول دەکەوێت و ئەستێرەیەکی گرنگی یانەکە بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمیەکان، ئالیسن بەیکەر بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر گاڵاتاسەڕای تووشی هاتووە، تا دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان ناتوانێ یاریی بۆ لیڤەر بکاتەوە.
ئەوەش واتا ئارنە سڵۆت تا دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە ناتوانێ سوود لە تواناکانی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە ببینێت.
BREAKING: Liverpool goalkeeper Alisson Becker is out until after the international break 🚨 pic.twitter.com/COBj8mtUuu
— Sky Sports News (@SkySportsNews) October 1, 2025
هاوکات هەر لەو یارییەی کە تێیدە رێدز یارییەکەی 1-0 بە خاوەن ماڵە تورکیەکە دۆڕاند، هوگۆ ئێکیتیکێ تووشی پێکان هات، بەڵام ئەگەری هەیە تا شەممەی داهاتوو بۆ یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی ئامادەبێت.
شکستەکەی سڵۆت، دووەم دۆڕانی لەسەریەک بوو بۆ راهێنەرە هۆڵەندییەکە لەدوای کریستاڵ پاڵاس لە پرێمەرلیگ.