
یاریگا –
دەستپێکە نایابەکەی لیڤەرپوول لەم وەرزەدا، پاشەکشەیەکی كردووه تیپهكه سەرەتا لە پرێمیەرلیگ بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕا، دواتریش لە ئەستەنبوڵ لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر گالاتاسەرای تووشی شکست هات.
ئەم دوو دۆڕانە، لەگەڵ چەند هۆکارێکی تر کە پەیوەستن بە تیپەکە و ئارنێ سڵۆتی راهێنەرەوە، بوونەتە نیگەرانییەکی گەورە بۆ هاندەرانی “رێدز” لەوەی تیپەکەیان بکەوێتە ناو تونێلێکی تاریک لە ئەنجام و ئاستدا، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی ئەوروپی، بەتایبەت کە زۆربەی بردنەوەکانی پێشووی تیمەکە تەنها بە گۆڵی خولەکە یەکلاکەرەوەکان لە خولەکەکانی کۆتاییدا بەدەست هاتوون.
لە قەڵای “ڕێدز” چی ڕوودەدات…هۆکارەی نیگەرانییهكان چین؟
لە رووی تیۆرییەوە، دوو شکست بەرامبەر حەوفت بردنەوە شتێک نییە کە جێگەی نیگەرانی بێت، بەتایبەت کە لیڤەرپوول خاوەنی کەسایەتیی یانە گەورەکان و لە کاتی كێشهكان توانای نیشاندانی کاردانەوەی گونجاوی هەیە، ئەمە جگە لەوەی خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی گەورە و بە ئەزموونە و بازاڕێکی گواستنەوەی بەهێزیشی كردووه، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، چەند هۆکارێکی تر هەن کە جێگەی نیگەرانین:
1 . پێکانەکەی ئالیسۆن: ئالیسۆن بێکەر، لە یارییەکەی گالاتاسەرای تووشی پێکان بوو، ئارنێ سڵۆت رایگەیاند کە ناتوانێت بۆ یاریی لوتکەی رۆژی شەممە بەرامبەر چێڵسی بەشداری بکات، ئامادەنەبوونی ئالیسۆن، بەتایبەت ئەگەر درێژە بکێشێت، گورزێکی کوشندەیە بۆ تیپەکە، نەک تەنها لەبەرئەوەی جێگرەوەکەی مامارداشڤیلی کەم ئەزموونترە، بەڵکو لەبەرئەوەی ئالیسۆن گەیشتبووە ئاستێکی بەرز لە تێگەیشتن لەگەڵ بەرگریکارانیدا کە قورسە جێگرەوەکەی بە خێرایی پێی بگات.
2 . ژمارە خراپهكانی فلۆریان ڤێرتز: لیڤەرپوول گرێبەستێکی زۆر گهورهی لەگەڵ فلۆریان ڤێرتزدا كرد، بەڵام یاریزانە ئەڵمانییەکە نهیتوانیوه ئاستی خۆی پێشكهبكات، ئەو لە ههشت یارییدا لە پرێمیەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، هیچ شوێنپەنجەیەکی گۆڵکردنی جێنەهێشتووە جگە لە یەک ئەسیست! مەترسیدارتر لەوە، ئەو ئاستە چاوەڕوانکراوەی پێشکەش نەکردووە کە هاندەران چاوەڕێی بوون.
3 .پاشەکشەی ئاستی سەڵاح و بهشێك له یاریزانهكان: تەنها محەمەد سەڵاح نییە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی لیڤەرپوول لە قۆناخێکی ترسناکی پاشەکشەی ئاستدان، بەڵام لەبەرئەوەی گەورەترین هیوای هاندەران لەسەر ئەستێرە میسرییەکەیە، گەورەترین نائومێدیش هەر ئەو نوێنەرایەتی دەکات، ئاستی سەڵاح لەم وەرزەدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و شەوی رابردووش لەبری ئەوەی رزگارکەری تیمەکە بێت، یاریزانێکی ئاسایی بوو کە هاندەرانی بە ئاستە نائومێدکەرەکەی تووشی کرد.
4 . پێکانەکانی تری تیپهكه: جگە لە ئالیسۆن، لیڤەرپوول لەم دواییانەدا تووشی چەندین پێکان بووە، کە دواترینیان هێرشبەر هوگۆ ئیکیتیکی بوو. فێدێریکۆ کیێزا بوون کە لەو چەند خولەکەی یاریکرد ئاستێکی بەهێزی پێشكهش كرد، گورزێکی تری کوشندە، پچڕانی بهستهری بەرگریکاری لاو جیۆڤانی لیۆنی بوو کە بەهۆیەوە تەواوی وەرزەکە لەدەست دەدات.