Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

وادەی یەکەم یاری گەڕانەوەی پۆگبا راگەیەندرا

Yariga App

پاوڵ پۆگبا بەمزووانە جارێکی دیکە لە یاریگاکانی ئەورووپا دەبینرێتەوە.

پۆگبا ماوەی 18 مانگ سڕکرا  لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی ووزەبەخش. ناوبراو لە هاوینی ئەمساڵدا ماوەی سڕکردنەکەی کۆتایی هات و پەیوەندی بە مۆناکۆی وڵاتەکەیەوە کرد.

پۆگبا پاش پەیوەندیکردن بە مۆناکۆوە لەلایەن ئەیدی هەتەری راهێنەرەوە بانگهێشتی یارییەکان نەکرا سەرەڕای ئەنجامدانی مەشقەکان ئەمەش بەهۆکاری نائامادەیی جەستەیی ئەو یاریزانە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی مۆناکۆ بەر لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی لە خولی پاڵەوانەکان، جارێکیتر ئەو پرسە رووبەرووی هەتەر کرایەوە و ئەویش وتی

بەئومێدبووین بتوانێت بەرامبەر نیس بانگهێشتی بکەین ، بەڵام رەنگە بکەوێتەوە دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان و لە یاری ئانجەرز بانگهێشت بکرێت.

پۆگبا تەمەنی گەیشتووەتە 32 ساڵ و نزیکەی دوو ساڵە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە. بەگووتەی راهێنەر  لە 18ی ئەم مانگەدا جارێکیتر بەشداری یارییەکان دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئومێدێکی کەم هەیە بتوانێت لە پێنجی ئەم مانگەدا بەرامبەر نیس بانگهێشت بکرێت.

مۆناکۆ لە شەش یاری سەرەتای وەرزدا خاوەنی 12 خاڵە بە چوار بردنەوە و دوو شکست. لە خولی پاڵەوانەکانیش یەکەم یاری دۆراند بە کڵەب بروگ بە ئەنجامی 4-1.

بابەتی زیاتر

Back to top button