
یاریگا –
بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یارییەکەی پاریس سانجێرمانی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێڕ 22:00 بکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ میواندای پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەکات.
بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی پاریس راگەیاند، ئالێخاندرۆ باڵدێ، بەرگریکاری ئیسپانی پاش مانگێک دابڕان بەهۆی پێکان، گەڕاوەتەوە و بانگهێشتی یارییەکە کراوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان؛
گۆڵپارێزان؛ ئاڵەر، چێزنی، کۆچین.
بەرگریکاران؛ باڵدێ، ئاراوخۆ، کوبارسی، کریستینسن، جێرارد مارتین، کوندێ، ئێریک گارسیا، جۆفری.
ناوەڕاستکاران؛ پێدری، کاسادۆ، ئۆلمۆ، دی یۆنگ، بێرناڵ، درۆ.
هێرشبەران؛ فێران، لیڤاندۆڤسکی، لامین یامال، راشفۆرد، بەرداخچی، فێرناندێز.



