Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی پرێمەرلیگ ململانێی گواستنەوەی درۆ فێرناندێز دەکەن

ئۆفەری بلوو موون لەسەر مێزەکەیە..

Yariga App

یاریگا –

درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا بووەتە ئامانجی گەورەکانی پرێمەرلیگ و لە ئێستاوە کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، هێرشبەری لاوی بارسێلۆنا دەستپێکردووە و دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی بارسا پێشکەش بکات.

هاوکات چێڵسیش چاوی لەسەر یاریزانە لاوەکەی بارسایە و بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ململانێی مانچێستەر سیتی دەکات.

یاریزانە 17 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە و لەم هاوینە هانزی فلیک لە تیپی یەکەم دەرفەتی یاریکردنی پێبەخشی و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.

فێرناندێز بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بانگهێشتی یارییەکانی چامپیۆنزلیگیش کراوە و ئێستا بووەتە یاریزانێکی گرنگی تیپەکەی هانزی فلیک.

درۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە هەیە و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 5 ملیۆن یۆرۆیە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە، پلانی داڕشتووە بەمزووانە گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button