Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مۆناكۆ V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ مۆناكۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان مۆناكۆ لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مۆناكۆ لە یەكەم یاریی خۆی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی چوار گۆل بەرامبەر گۆڵێک بەرامبەر كلەب بروج تووشی شكستهات.

لەم وەرزەی لیگ وەنیشدا لە كۆی شەش یاریی چوار یاریی بردووەتەوە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی فەڕەنسی دێت.

مانچێستەر سیتی لە یەكەم یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی كرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.

لە پرێمەرلیگیشدا لە كۆی شەش یاریی سێ یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مۆناكۆ بە بێ كامارا، دێنیس زەكەریا، بامبا، هرادیكی و پۆل پۆگبا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

مانچێستەر سیتی بە بێ عەبدولقادر خوسانۆڤ، رەیان شەرقی، رەیان ئایت نوری و عومەر مەرمووش رووبەڕووی مۆناكۆ دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مۆناكۆ

كۆن

ڤاندیرسن، كێرێر، دایەر، هێنریكێ

ئەكیلۆش، تیزێ، كۆلیبالی، فاتی

باڵۆگەن، بێریس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی

گۆنزالێز

فۆدن، سیلڤا، بۆب، دۆكو

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button