Loading...
ئاسیاسعوودیەعێراق

پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر نەسڕی سعودی؛ راهێنەری زەوڕا باسی بارودۆخی تیپەکەی دەکات

زەوڕا لە بەغدا رووبەڕووی نەسڕی سعودی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێش یاریی دووەمیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو بەرامبەر نەسڕ، راهێنەری زەوڕا باسی بارودۆخی تیپەکەی دەکات.

چوارشەممە ( 1ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دوو زەوڕا لە یاریگای خۆی میوانداری نەسڕی سعودی دەکات لە کاتژمێر 9:15ـ خولەکی شەو.

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری زەوڕا پێش یارییەکە باسی بارودۆخ و ئامادەکاری تیپەکەی بۆ ئەم یارییە کرد و گووتی:

پێویستە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لەم پاڵەوانیەتیە بەردەوام بین، ئاشکرایە نەسڕ تیپێکی بەهێزی ئاسیایە و بە چەند ئەستێرەیەکی جیهانیش پێکهاتەکەی تەواو کراوە، بەڵام هەوڵدەدەین دووەم سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ئامانجی تیپەکەشمان گەیشتنە بە قۆناخی دووەم، هەر ئەنجامێکیش لەم یارییە کاریگەری لەسەر ئامانجەکەی ئێمە ناکات.

زوڕغام ئیسماعیل، ئەستێرەی زەوڕا ئامادەیی تیپەکەی بۆ یارییەکە نیشاندا و دەشڵێت بۆ ناو و مێژووی زەوڕا یاریی دەکەین:

ئامادەین بۆ یارییەکەی نەسڕ، ئێمە لە بەهێزی نەسڕ تێدەگەین بەڵام دەمانەوێت بۆ ناو و مێژووی زەوڕا یاریی بکەین، ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە و دڵخۆشکردنی هاندەرانمانە.

لە گەڕی یەکەم زەوڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 سەرکەوتنی بەرامبەر گۆوای هیندی تۆمار کردبوو، نەسڕیش لە تاجکستان 5 _ 0 سەرکەوتنی بەرامبەر ئیسقلول دوشنبە بە دەستهێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button