جەنگی لێدوانەکان؛ ئەستێرەیەکی پاریس هۆشداریی بە یامال دەدات
بیری دەخاتەوە رووبەڕووی کێ دەبێتەوە

یاریگا –
جەنگی لێدوانەکان دەستیپێکردووە بەرلەوەی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بچنە نێو لاکێشەی سەوز لە یاریی لووتکەی چامپیۆنزلیگ، گەڕی دووەم.
سبەی شەو لە رووبەڕووبوونەوەیەکی قورسدا بارسا میوانداریی پاریسی پاڵەوانی وەرزی رابردووە دەکات.
لە لێدوانی پێش یارییەکە، ئەشرەف حەکیمی پەیامێکی هۆشداریئامێزی ئاڕاستەی لامین یامالی ئەستێرەی یەکەمی کاتالوونیەکان کرد و وتی
یامال رووبەڕووی باشترین بەرگریکاری چەپی جیهان دەبێتەوە.
ئەو لێدوانەی ئەستێرە مەغریبیەکەی پاریس لەخۆڕا نییە، بەڵکوو لەسەر بنەمای ئەو یارییانەی نێوان بارسا و پی ئێس جی لەلایەک و، ئیسپانیا و پۆرتوگال لە لایەکی دیکە کە تێیاندا مێندێز زۆر بەڕوونی بەسەر لاوە بەهرەمەندەکەی باڵی راستی بارسا و ئیسپانیا سەرکەوت و ئاستێکی نموونەیی لەدژی پیشاندا.
حەکیمی لەو بارەیەوە وتی
پێشتر مێندێز ئەوەی پیشانداوە کە دەتوانێت یامال بوەستێنێت.
🚨 Achraf Hakimi: “Lamine will face the best left-back in the world, Nuno Mendes”.
“He has already shown that he is capable of stopping him”. pic.twitter.com/wYBzobAGJ8
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 30, 2025