Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دێکۆ زانیاریی شۆکهێنەر لەبارەی نیکۆ ویلیامس بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا زانیاریی شۆکهێنەر پەیوەست بە نیکۆ ویلیامس و چیرۆکە دورودرێژەکەی گواستنەوەی لە ئاتلێتیک بیلباو بۆ بارسا.

هاوینی رابردوو وا دەردەکەوت ویلیامس تەنها چەند هەنگاوێکی کەم لە بلاوگراناوە دووربوو، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو مانەوەی لە یانە باسکیەکە هەڵبژارد و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە دێکۆ، یانەکەیان هەرگیز ئەو یاریزانەیان نەویستووە. بەڕێوەبەری کاتالوونیەکان وتی

ئێمە هەرگیز بەدوای ولیامسەوە نەبووین. ئەوە بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو بوو کە پەیوەندی پێوەدەکردین، نەک ئێمە دوای ئەو کەوتبێتین.

دێکۆ لەوەش زیاتر جەختی دەکردەوە و وتی

پێویستە ئاتلێتیک لە بریکارەکەی بپرسێت. تەنانەت نیکۆ ئەو ئاستە نەبوو کە ئێمە بەدوایدا دەگەڕاین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button