Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ وادەی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ یەکلاییکرایەوە

تەواو؛ یوێفا پشتڕاستیکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ یەکەمجار وادەی راستەقینەی گەڕانەوەی یارییەکانی بارسێلۆنای بۆ یاریگای کامپ نۆ ئاشکرا کرد.

یوێفا لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا یاریی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی لە 21ی ئۆکتۆبەر، بۆ یەکەمجار دوای نۆژەنکردنەوەی دەگەڕێتەوە کامپ نۆ.

سەرەڕای ئەوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە یاریگاکەدا بەردەوامە، یانەی بارسێلۆنا داوایەکی پێشکەش بە یوێفا کردبوو بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت بۆ یارییە گرنگەکانی چامپیۆنزلیگ بگەڕێنەوە یاریگای خۆیان، یوێفا دوای پشکنین و دڵنیابوونەوە لە ئامادەیی بەشێکی یاریگاکە و گونجاوی بۆ پێشوازیکردن لە هاندەران و بەڕێوەچوونی یارییەکە بە ستانداردەکان، رەزامەندی سه‌ره‌تایی لەسەر داواکارییەکە داوە.

مەرجەکەی یوێفا و لێدوانی شارەوانی

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا مەرجێکی دیاریکراوی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە پێویستە به‌شی دووەمی یاریگاکە  کرابێتەوە، کارێک کە تاوه‌كو ئێستا تەواو نەکراوە، ئەمەش گومانی خستووەتە سەر ئەگەری بەڕێوەچوونی یارییەکە لە کامپ نوو.

لە لایەکی دیکەوە، هەرچەندە هێشتا شوێنی یارییەکە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام شارەوانیی بارسێلۆنا متمانەی خۆی نیشان داوە کە یارییەکە لە کامپ نوو ده‌كرێت

بەم شێوەیە، سەرەڕای راگەیاندنە سەرەتاییەکەی یوێفا، بڕیاری کۆتایی بەندە بەوەی ئایا یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت لە کاتی دیاریکراودا مەرجەکانی یوێفا جێبەجێ بکات، بەتایبەتی کردنەوەی بەشە داواکراوەکانی یاریگاکە.

کات و تێچووی پڕۆژەکە:

کارکردن لە پڕۆژەکەدا لە ساڵی 2023 دەستی پێکرد، پێشبینی دەکرێت، پڕۆژەکە بە تەواوی تاوه‌كو هاوینی 2026 کۆتایی دێت.

تێچووی گشتی پڕۆژەی یاریگاكه‌ی بارسا بە نزیکەی 1.45 ملیار یۆرۆ خەمڵێنراوە، کە لە رێگەی قەرزی درێژخایەنەوە دابین کراوە.

ئەم پڕۆژەیە تەنها نۆژەنکردنەوەی یاریگایەک نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە بۆ دڵنیابوون لە ئایندەیەکی گەش و داهاتێکی بەردەوام بۆ یانەی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button