بارسێلۆنا نایەوێت گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێ بکاتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا هێشتا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێکهاتەکەیدایە بۆ ئەم وەرزە و لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی نایەوێت پەلە بکات.
دیکۆ لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا گرێبەستی سەرجەم یاریزانە سەرەکییەکانی نوێکردەوە و ئێستا تەنیا دانوستان لەگەڵ دوو یاریزانی دیکە دەکات کە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکیان بۆ نەکراوە، ئەوانیش فرێنکی دی یۆنگ و ئێریک گارسیان. لەگەڵ یەکەمیان، پێدەچێت رێککەوتن نزیک بێت.
بەڵام یاریزانێکی دیکە هەیە کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەویش ئاندرێس کریستێنسنە. بەرگریکارە دانیمارکییەکە دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاند کە ئامانجی مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ بارسا، بەڵام وادیارە یانە کاتالۆنییەکە ئەم پڕۆسەیەی راگرتووە.
🫸 Frenazo a Christensen
🔵🔴 El Barça no tiene intención de ofrecerle ahora la renovación
✍️ Una información de @Luis_F_Rojo 👇https://t.co/DzqpKM0Hj0
— MARCA (@marca) September 30, 2025
بارسا هیچ هەنگاوێکی نەناوە. بەشی وەرزشی یانەکە هیچ نیازێکیان نییە گرێبەستی نوێی پێشکەش بکەن. وەرزێک ماوە و دوای هەڵسەنگاندنی ئاستی یاریزانەکە و دۆخی بازاڕ بۆ هێڵی بەرگری ناوەڕاست بڕیارەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەدرێت.
بە گوێڕەی زانیارییەکانی مارکا، وەستاندنی پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستێنسن بەو مانایە نییە کە بەردەوامی هاوکارییەکانی رەتبکرێتەوە، بەڵکو مانای ئەوەیە کە بارسێلۆنا دەیەوێت کات بۆ بڕیارێکی دروست تەرخان بکات.