فەرمی؛ ئارسیناڵ گرێبەستی ئەستێرەیەکی گەورەی نوێکردەوە
لە چنگی ریال مەدریدی دوورخستەوە

یاریگا –
ئارسیناڵ لە کۆتاییدا یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی جیهانی بە مانەوە لە قەڵای ئیماڕات رازیکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئارسیناڵ گرێبەستی ویلیام سالیبای تاوەکو ساڵی 2030 نوێکردەوە و بۆ ماوەی پێنج وەرز واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد.
One of us.
We’re delighted to announce that William Saliba has signed a new contract with The Arsenal 🙌 pic.twitter.com/82i5CkiF5I
— Arsenal (@Arsenal) September 30, 2025
سالیبا یەکێکە لە دیارترین بەرگریکارانی پرێمەرلیگ و وەرزی رابردوو تەنیا بەشداری سێ یاریی یانەکەی نەکرد. بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، زۆر باس لە گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید دەکرا، بەڵام بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەموو دەرگایەک داخرا.
تەنیا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی سالیبا لە کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا مابوو.
پێشتر ئارسیناڵ گرێبەستی هەریەکە لە گابریێل ماگالاش، ئیتان نوانێری و مایڵس لویس-سکێڵی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردبووەوە و بە هێشتنەوەی سالیباش، ئارسیناڵ تاوەکو ماوەیەکی درێژ لە بەرگری پارێزراو دەبێت.
سالیبا لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بەڵام لە وەرزی 2022/23 یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ یانەکە کرد و لەو ساتەوە، 140 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کرد و خاوەنی حەفت گۆڵە.