Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V بێنفیكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یارییەكی بەهێزدا چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێنفیكا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری بێنفیكای پۆرتوگالی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک لە كۆتا پێنج یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و سێ یاریی دۆڕاوە و یەک یارییش یەكسان بووە.

چێڵسی لە یەكەم یاریی خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ بووە میوانی بایرن میونشن و بە ئەنجامی سێ بە یەک تووشی شكست هات.

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی وەک راهێنەری بێنفیكا رووبەڕووی چێڵسی یانەكەی پێشووی دەبێتەوە.

بێنفیكا لە یەكەم یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر قاراباخ یارییكرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شكستیهێنا.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ تۆسن ئادارابیۆ، كۆڵ پاڵمەر، لیام دێلاپ، ویسلی فۆفانا، ئیسوگۆ، كۆڵویڵ، بادیاشێل و لاڤیا رووبەڕووی بێنفیكا دەبێتەوە.

بێنفیكا بە بێ ئالێكساندەر با، برۆما، مانو بەرامبەر چێڵسی یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، بادیاشێل، چالۆبا، كۆكۆرێیا

لاڤیا، كایسێدۆ

ئیستیڤاو، ئینزۆ، نیتۆ

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێنفیكا

توربن

دێدیچ، ئۆتامێندی، سێلڤا، دال

بارێنیچیا، ریۆس

لوكیباكیۆ، سوداكۆڤ، شێلدەرپ

پاڤلیدیس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button