Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی گاڵاتاسەرای V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ گاڵاتاسەرای میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان گاڵاتاسەرای لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لە یاریی رابردووی خۆیدا لە پرێمەرلیگ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس تووشی یەكەم شكستی وەرزی نوێ بوو.

لیڤەرپوول لە یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگ میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە.

لە بەرامبەردا گاڵاتاسەرای بووە میوانی ئێنتراخت فرانکفورت و بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گالاتاسەرای هیچ پێكانێكیان نییە و بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول ئامادەیە.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوولبە بێ فێدێریكۆ كیێزا و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی گاڵاتاسەرای دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی گاڵاتاسەرای

شاكر

شاڵای، سینگۆ، سانچێز، ئەڵماجی

تۆرێرا، لیمینا

سانێ، گوندۆگان، ئاكگون

ئۆسیمین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایک، رۆبێرتسن

خرافنبێرخ، سۆبۆسلای

سەڵاح، فیرتز، خاكپۆ

ئێكیتیكێ

بابەتی زیاتر

Back to top button