Loading...
جیهانگرنگترین

وەرچەرخانێکی گەورەی وەبەرهێنان؛ گەورەترین مامەڵەی مێژوو کراوە

Yariga App

یاریگا –

لە مامەڵەیەکی بێ وێنەدا، کە سعوودیەکان تێیدا بەشدارن، گەورەترین مامەڵەی کڕینەوە بەدرێژایی مێژوو ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، کۆمپانیای زەبەلاحی EA بۆ بواری گەیمینگ کە پێشتر بە “فیفا” ناسراوبوو، رایگەیاند کە تەواوی کۆمپانیاکەیان فرۆشتووە.

لایەنی کڕیار بریتین لە چەند کۆمپانیایەکی خاوەن سەرمایەی قەبە کە ئەوانیش سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە، خاوەنەکانی نیوکاسڵ و کۆمپانیای Affinity ئەمریکی بۆ بواری وەبەرهێنان.

ئەوەی دەنگدانەوە گەورەکەی دروستکردووە، بڕی ئەو پارەیەیە لە کڕینەوەی EAدا دراوە کە خۆی دەبینێتەوە لە 55 ملیار دۆلار.

زیاتر لە 40 ساڵە کۆمپانیاکە لە بواری یارییە ئیلیکترۆنیەکان کاردەکات.

وەک تۆڕی هەواڵی BBC بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەوەتەی ساڵی 1993کە یەکەم وەشانی خۆی بوو لە گەیمینگی تۆپی پێ کە بە EA FC ناسراوبوو، 325 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button