Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید ددان بە خراپی ئاستی خۆیدا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید ددان بەوەدا دەنێت ئاستی وەک پێویست نییە و بەوەش نائاسوودەیە.

لە نوێترین لێدواندا پێش رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ کیراتی کازاخستانی لە میانی گەڕی دووەمی یاریی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، فیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی دیاری ریال مەدرید باس لە ئاستی خۆی دەکات بەراورد بە دەستپێکردنی لە پرۆژە نوێیەکەی مێرێنگی. ئەستێرەی ئۆروگواییەکە وتی

هەست بە بە بێهیوایی دەکەم. ئاگام لێیە چۆن یاریی دەکەم. یاریزان بەخۆی دەزانێت کاتێ لە یاریگادا باش یاریی ناکات. من لەم پرۆژە نوێیەدا بەباشی دەستمپێکرد، بەڵام ماوەیەکە زەحمەتتر بووە بۆم هەست بە ئاسوودەیی بکەم. هێشتا دەبێ بەردەوامبم وەک کاپتنێک لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگادا باشترینی خۆم پێشکەش بکەم.

ڤاڵڤێردی تا ئێستا لە 7 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی 3 ئەسێستی کردووە. لە یارییەکی چامپیۆنزلیگیش کە بەرامبەر مارسیلیا بوو، هێشتا گۆڵ و ئەسێستی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button