نێیمار بەشداری مۆندیالی 2026 ناکات

یاریگا –
مارسێلۆ تێکشیرا، سەرۆکی یانەی سانتۆس دووپاتیکردەوە کە نێیمار جونیۆر بەهۆی پێکانەوەی بەلایەنی کەم تاوەکوو مانگی نۆڤەمبەر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
یاریزانە بەڕازیلییە تەمەن 33 ساڵەکە لە وەرزەکانی رابردوودا کێشەی لەگەڵ زۆری پێکان هەبووە و لە لوتکەی ئاستی خۆی دوور کەوتووەتەوە. ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان بەهۆی پێکان لە ناوچەی پوزی لانیکەم بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سانتۆس تەنیا پێنج خاڵ لە سەرووی ناوچەی دابەزینەوەیە، دوای ئەوەی لەگەڵ براگانتینۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسانبوون، ئەوەش روونە کە یانەکە لەم دۆخە سەختەدا پێویستی بە نێیمار هەیە.
نێیمار لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە کاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای تووشی پێکانێکی درانی بەستەری ئەژنۆ بوو، ئەمەش وایکرد بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و دواجاریش هەر بەهەۆی زۆری پیکانەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلال هەڵوەشاندەوە. لەدوای گەڕانەوەی نێیمار بۆ سانتۆس، ئەستێرە بەڕازیلییەکە نەیتوانیوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و کارلۆ ئقنچیلۆتیش لە هەڵبژاردەی بەڕازیلی دوورخستووەتەوە.
ئێستا سانتۆس هیواخوازە ئەمجارە چاکبوونەوەی نێیمار بە باشی بەڕێوە بچێت و لە مانگی کانوونی دووەمدا بتوانێت یاوەری یانەکەی بکات. ئامانجی سەرەکی نێیمار لە گەڕانەوەی بۆ سانتۆس ئەوە بوو کە بتوانێت جارێکی تر لە لوتکەی ئاستیدا بێت و لە مۆندیالی 2026 یاری بکات، بەڵام بەو پێکانانە زیاتر لەم خەونە دوور دەکەوێتەوە.