Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئالۆنسۆ دان بە هەڵەکاندا دەنێت و هۆشداری ده‌دات

شكستی دێربی به‌ ئازار بوو

Yariga App

یاریگا –

ئالۆنسۆ ئاماده‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر كایراتی كازخستانی نیشاندا، شکستی دێربی بەئازار بوو وه‌سفكرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریی سبەی بەرامبەر یانەی کایراتی کازاخستانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختی لەسەر پێویستیی بردنەوە و تێپەڕاندنی شکستی دێربی کردەوە و رایگەیاند کە تیپەکەی بەدوای بەدەستهێنانی سێ خاڵی دەرەوەی یاریگای خۆی ده‌گه‌رێت.

ئەلۆنسۆ کۆنگرەکەی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی یارییەکە دەستپێکرد و گوتی.

 “ئەمە یارییەکی چامپیۆنزلیگە، گرنگ نییە ڕکابەرەکە کێیە یان لە کوێ یاری دەکەین، ئامانجی ئێمە بردنەوەیە، دەستپێکێکی باش گرنگە لە یاریگای خۆمان بردومانەتەوە و ئێستا دەمانەوێت خاڵەکانی دەرەوەش بەدەستبهێنین.”

“شکستی دێربی تەنها 24 کاتژمێر دەخایەنێت”

سەبارەت بە کاریگەریی شکستە قورسەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەلۆنسۆ دانی بەوەدا نا کە تیپەکەی ئاستێکی خراپی پێشکەش کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد کە دەبێت ئەو شکستە تێپەڕێنن.

“پێموایە هەستی بردنەوە یان دۆڕان دەبێت تەنها 24 کاتژمێر بخایەنێت، دواتر دەبێت شیکاری بۆ ئەوە بکەین کە چی روویدا، بابەتەکە تەنها دۆڕان نەبوو، بەڵکو پەیوەندیی بە ڕیتم و لایەنە تاکتیکییەکانیشەوە هەبوو، ئێمە بە باشی ڕکابەریمان نەکرد شیکاریمان کردووە و سوود لە هەڵەکان وەردەگرین، ئێستا دەچینە ناو دۆخی چامپیۆنزلیگەوە”


“بۆ ئەوەی هەنگاوێک بچیتە پێشەوە، هەندێکجار دەبێت دوو هەنگاو بگەڕێیتەوە دواوە”

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاشکرای کرد کە تیپەکەی هێشتا لە قۆناخی بنیاتناندایە و داوای ئارامیی کرد،

 “ئێمە لە قۆناغی بنیاتنانداين، و نازانم چەندی پێدەچێت هەندێکجار، بۆ ئەوەی هەنگاوێک بچیتە پێشەوە، دەبێت دوو هەنگاو بگەڕێیتەوە دواوە، بەڵام ئێمە باشتر دەبین.”


ئالۆنسۆ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێویستیان بە هەموو یاریزانەکانە، لەوانە بێلینگهام، ڤالڤێردی و ئاردا گولەر، و گوتی،

 “لە یاریی ڕابردوودا شتەکان وەک چاوەڕێمان نەڕۆیشتن، بەڵام بۆ داهاتوو بژاردەی زۆرمان لەبەردەستە.”

سەبارەت بە یانەی کایرات، ئالۆنسۆ رایگەیاند کە بە جددی سەیری یارییەکە دەکەن و گوتی،

“یارییەکانیانمان بینیوە، بەرامبەر سێلتیک و سپۆرتینگ، ئه‌وان بەهێزن و بژاردەی هێرشبردنی جۆراوجۆریان هەیە. تیمێکی ڕێکخراون و رۆحیه‌تێكی باشیان هەیە، دەبێت لە سەرەتاوە بە جددی یارییه‌كه‌ وه‌ربگرین.”

لە کۆتاییدا، ئەلۆنسۆ دووپاتیکردەوە کە بە پێکهاتەیەکی بەهێز و رکابەرەوە یاری دەکەن و ئامانجیان تەنها بردنەوە و سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button