Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێویەکی فەرمی مارک بێرناڵ، یاریزانی چەقی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند، مارک بێرناڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ سێ وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە.

هانزی فلیک لە هاوینی رابردوو یاریزانە 18 ساڵانییەکەی بانگهێشتی تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کرد، بەڵام بێرناڵ بەختی نەبوو، بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بۆ ماوەی ساڵێک دابڕا.

مارک بێرناڵ تاوەکو ئێستا بەشداریی پێنج یاریی یانەکەی کردووە، وەرزی رابردوو بەشداریی سێ یاریی کرد، لەم وەرزەش بەشداریی دوو یاریی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button