Loading...
خووله‌کانی دیکە

مۆرینیۆ لە کەمتر لە مانگێک گەرانەوەی بۆ پۆرتوگال هەرا دەنێتەوە

ناوبژیوانان سکاڵایان لە دژی تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی بێنفیکا، لەلایەن کۆمەڵەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی پۆرتوگالەوە سکاڵای لێکرا.

مۆرینیۆ جارێکی دیکە هەرای نایەوە دوای ئەوەی رەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان گرت، ژمارەی ئەو جارانەی کە هێرشی کردۆتە سەر ناوبژیوانان دوای ئەوەی ئەنجامە خراپەکان ئەوەندە زۆرن ناژمێردرێن. دوایین رووداو لە میانی یەکسانبوونەکەی ئەم هەفتەیەدا بوو کە بێنفیکا بەرامبەر ریۆ ئەڤێ بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون، ئەمەش وایکرد لێژنەی ناوبژیوانان بیر لە تۆمارکردنی سکاڵا لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال بکەنەوە. مۆرینیۆ تەنیا لە دوای سێ یاری لە پۆرتوگال سکاڵای لە دژی تۆمارکرا.

مۆرینیۆ سەبارەت بە تۆمارکردنی فاول لەسەر ئۆتامێندی کە بووە هۆی رەتکردنەوەی گۆڵێکی بە هەڵە زانی و گوتی:

ناوبژیوانی یارییەکە کەسایەتییەکی بێهێزی نیشاندا. من ئەم تۆپی پییەم خۆشناوێت، بەڵام گەر تۆپی پێی مۆدیرن بەمشێوەیەیە دەبێت قبووڵی بکەم. هۆکاری سەرەکی رەتکردنەوەی گۆڵەکەمان ئەو کەسە بوو کە ناوبژیوانی بانگهێشت کرد بۆ پێداچوونەوە بە دیمەنەکەدا، دواتر ناوبژیوان نیشانیدا کە کارەکتەری پێویستی نییە.

وەک چاوەڕوان دەکرا بێنفیکا پشتگیری لە هەموو قسەکانی مۆرینیۆ کرد بەرامبەر ناوبژیوانان. تەنانەت یانەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و گۆڵەکەی لویس سوارێزی لە یارییەکەی سپۆرتینگ بەرامبەر ئیستۆریل بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەراورد کرد لەگەڵ گۆڵە رێگەپێنەدراوەکەی دی ماریا لە یارییەکەی نێوان سپۆرتینگ و بێنفیکا لە جامی بەرازیل لە 2023/24. بێنفیکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس بۆ APAF نووسیویەتی “جیاوازییەکان بدۆزەرەوە”.

لە 29ی شوباتی 2024 گۆڵێکی تونگستید بەهۆی ئۆفسایدەوە دوای لێدانەکەی دی ماریا رەتکرایەوە. ئەگەر گۆڵەکە هەژمارکرابا یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 یەکسان دەبوو، بەڵام سپۆرتینگ بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. مۆرینیۆ هەرگیز کەسی بێباکی بەجێ نەهێشتووە و وەک راهێنەرێک ناسراوە کە دژی ناوبژیوانان قسە دەکات یان هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانان. کەمتر لە مانگێکی خایاند تا لە پۆرتوگال لایەنی جەنگاوەری خۆی نیشان بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button