Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێخاندرۆ باڵدێ بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئالێخاندرۆ باڵدێ، بەرگریکاری ئیسپانی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە و بۆ یاریکردن ئامادەیە.

بەرگریکارە 21 ساڵانییەکە لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە نزیکەی مانگێکە لە یاریکردن دابڕاوە.

چوارشەممە 1ـی ئۆکتۆبەری 2025 کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، باڵذێ بۆ یارییەکەی پاریس بانگهێشت دەکرێت، بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button