Loading...
جیهانچامپیۆنزلیگگرنگترینمۆندیالمۆندیالی یانەکان

سه‌رده‌می دوای ڤار ده‌ستیپێكرد

ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌ راهێنه‌ر و كاپتنی تیپ

Yariga App

یاریگا –

لە هەنگاوێکی مێژووییدا کە لەوانەیە داهاتووی ناوبژیوانیی تۆپی پێ بگۆڕێت، بۆ یەکەمجار سیستمی پشتیوانیی ڤیدیۆیی تۆپی پێ (FVS) لە جامی جیهانیی لاوان خوار 20 ساڵ تاقیکرایەوە.

ئەم تەکنەلۆژیایە رێگە بە یانەکان دەدات راستەوخۆ داوای پێداچوونەوەی ڤیدیۆیی بکەن، کە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی ناوبژیوان و ژووری ڤار بوو.

سیستمی FVS چییە و چۆن کاردەکات؟

سیستمی پشتیوانیی ڤیدیۆیی تۆپی پێ بریتییە لە میکانیزمێکی نوێ کە ماف بە هەردوو تیپی نێو یاریگا ده‌دات  کە لە ماوەی یارییەکەدا داوای پێداچوونەوەی بڕیارێکی ناوبژیوان بکەن.

بەپێی ئەم سیستمە:

  • مافی داواکاری: هەر تیپیك مافی دوو جار داواکردنی پێداچوونەوەی هەیە لە کاتی ئاسایی یارییەکەدا.
  • چۆنیەتیی داواكردن: کاتێک راهێنەر یان کاپتنی تیپێك هەست دەکات بڕیارێکی ناوبژیوان هەڵەیە، دەتوانێت داوای پێداچوونەوە بکات، پاشان ناوبژیوان یارییەکە رادەگرێت و لە رێگەی شاشەی ڤاره‌ سەیری دیمەنەکە دەکاتەوە.
  • پاراستنی داواکارییەکان: ئەگەر دوای پێداچوونەوەکە دەرکەوت داواکارییه‌كه‌ دروست بووە و بڕیارەکە گۆڕدرا، ئەوا تیپه‌كه‌ ژمارەی داواکارییەکانی لەدەست نادات و وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، بەڵام ئەگەر داواکارییەکەیان هەڵە بوو، یەکێک لە دوو شانسەکەیان لەدەست دەدەن.

یەکەم تاقیکردنەوە لە مۆندیالی لاوان

ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ یەکەمجار لە دوو یاریی قۆناخی شازده‌ی جامی جیهانیی لاوان له‌ یاریی مەغریب و ئیسپانیا و ئۆكرانیا و كۆریای باشوور به‌كارهات.

لە میانەی یارییەکەی مەغریب و ئیسپانیا، محەمەد وەهبی راهێنەری مه‌غریب کارتی سەوزی بەکارهێنا، دوای ئەوەی ناوبژیوان لە خولەکی 78دا لێدانی سزای بە ئیسپانیا بەخشی.

ناوبژیوان پابەندی داواکاری وەهبی بوو و لە رێگەی تۆمارکردنی ڤیدیۆوە پێداچوونەوەی بە بڕیارەکەدا کرد و لێدانی سزای پێچەوانە کردەوە و کارتی زەردی بە یاریزانە ئیسپانییەکە بەخشی.

ئەم هەنگاوە لەلایەن فیفاوە وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ زیادکردنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی و بەشداریکردنی زیاتری تیپه‌كان لە بڕیارە چارەنووسسازەکاندا ئەنجام دەدرێت.

تاقیکردنەوەی سەرکەوتووی ئەم سیستمە لە پاڵەوانێتییەکی گرنگی وەک مۆندیالی لاواندا، دەرگایەکی گەورە دەکاتەوە بۆ ئەگەری بەکارهێنانی لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی داهاتوودا، وەک جامی جیهانی و جامی جیهانی یانه‌كان، چامپیۆنزلیگ.

هەرچەندە هێشتا لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە، بەڵام ئەم سیستمە دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ ئەو رەخنە بەردەوامانەی کە لەسەر شێوازی کارکردنی ڤار و دەسەڵاتی ناوبژیوانان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button