Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کاریگەر؛ پێکانەکەی رۆدری سەرهەڵدەداتەوە

بەدەست ئازاری ئەژنۆ دەناڵێنێت

Yariga App

یاریگا –

رۆدری. ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی بەدەست ئازاری ئەژنۆ دەناڵێنێت.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی ئاشکرایکرد ئەژنۆی رۆدری ئازارێکی زۆری هەیە و ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە پێی راگەیاندووە ناتوانێت یاریی بکات.

رۆدری لە مەشقەکانی دوێنێ پێیگووتم ناتوانم یاریی بکەم، ئەژنۆم ئازارێکی زۆری هەیە و توانای یارییکردنم نییە.

پێمگووت ناتوانیت یاریی بکەیت؟ کەوایە کەسێکی دیکە لەشوێنت یاریی دەکات، ئازارەکەش لە هەمان ئەو ئەژنۆییەتی کە وەرزی رابردوو تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

وەرزی رابردوو بەستەری ئەژنۆی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە پچڕا، بەو هۆیە بۆ ماوەی وەرزێک لەیاریکردن دابڕا، ئێستا جارێکی دیکە بەدەست ئازاری هەمان ئەژنۆی دەناڵێنێت و ترسی لە سەرهەڵدانەوەی پێکانە سەختەکەی هەیە.

چوارشەممە 2ـی ئۆکتۆبەر، مانچێستەر سیتی لە یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی مۆناکۆی فەڕەنسی.

جیا لە رۆدری، هەریەکە لە یاریزانان عەبدولقادر خوسانۆڤ، عومەر مەرمووش، ئایەت نوری و ماتیۆ کۆڤاسیچ بەدەست پێکان دەناڵێنن و بەشداریی یارییەکە ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button