Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاڵۆنسۆ کێشەکانی ریال مەدرید لە بەرزی 30 هەزار پێ چارەسەر دەکات

چابی چۆن کێشەکانی ریال مەدریدی لە گەشتەکەی ئالماتی چارەسەر کردووە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دوای گەشتێکی حەفت کاتژمێری درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە ئالماتی، پایتەختی کازاخستان.

ئەستێرەکانی مەدرید بە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ئایبێریا ئێرڵاینس گەشتێکی حەفت کاتژمێری و نزیکەی حەفت هەزار کیلۆمەترییان بڕی.

شاندی ریال مەدرید هەر زوو پڕۆسەکانی پەیوەست بە فڕۆکەخانەیان کرد و چوونە هۆتێلی ئینتەر کۆنتینێنتال. ئەستێرەکانی مەدرید سبەی سێشەممە کاتژمێر 19:45 بە کاتی هەولێر لە گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بەرامبەر کایرات ئالماتی یاریی دەکەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ درێژی کاتەکەی بەفیڕۆ نەدا، بەڵکو بۆ چەندین کاری هونەری قۆستەوە.

ئاڵۆنسۆ لە بەرزی 30 هەزار پێ، شۆکی دۆڕانی یاریی دێربی شیدەکردەوە و لەگەڵ چەندین ئەستێرەی مەدرید بە جیا دانیشتووە و تێبینییەکانی پێگوتووە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئاڵۆنسۆ بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەگەڵ ستافی راهێنەران کۆبووەتەوە و بەڕاشکاوی باسیان لە هەڵەکانی یاریی دێربی کردووە، تەنانەت باسی بڕیارە هونەرییەکانی خۆشی لەیارییەکەدا کردووە.

ئەمڕۆ ئاڵۆنسۆ کاتژمێر 15:15 پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکە دەکات و کاتژمێر 16:00 یەکەکی مەشقی لە یاریگای نێودەوڵەتی ئالماتی ئۆرتالیک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button