Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

عوسمان دێمبێلێ بەشداری یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات؟

دوایین زانیارییەكان دەربارەی بەشداریكردنی باشترین یاریزانی جیهان لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی عوسمان دێمبێلێ بڵاوكردەوە.

دێمبێلێ هەفتەی رابردوو خەڵاتی باڵۆن دۆری بۆ باشترین یاریزانی جیهان بردەوە.

عوسمان دێمبێلێ لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆكراینا تووشی پێكان بوو لە خولەكی 45 یاریگای جێهێشت.

هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:

وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاكبوونەوەی، عوسمان دێمبێلێ لەم هەفتەیەدا سەردانی نەخۆشخانەی ئاسپێتار لە دەوحە دەكات.

بەوەش باشترین یاریزانی جیهان ناتوانێت بەشداری یارییەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.

نەخۆشخانەی ئاسپێتار لە دەوحە تایبەتە بە پێكانە وەرزشییەكان، تیمێكی پزیشكی شارەزایان هەیە، یاریزانە فەڕەنسیەكە لە ساڵانی 2019 و 2020 ئەو كاتەی یاریزانی بارسێلۆنا بووە سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی كردووە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری پاریس سانجێرمان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button