
یاریگا –
پەیوەندییەکانی نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەتەواوی ئاڵۆزبووە.
جیا لە بردنەوە گەورەکەی ئاتلێتیکۆ لە یاریی دێربی بەرامبەر ریال، ناکۆکییەکی قووڵی دیکە لە نێوان هەردوو یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دروستبووە.
رۆژنامەی ڤۆز پۆپوولی بڵاویکردووەتەوە، رکابەری بازرگانی نێوان هەردوو یانەکە گەیشتووەتە لووتکە و ئاتلێتیکۆ گرێبەستێکی گەورەی لە مەدرید ‘دزی’.
رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، هەرچەندە یانەی مەیامی دۆڵفینس، یانەی رەگبی ئەمریکی گرێبەستێکی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکردبوو، تاوەکو لەگەڵ یانە شاهانەکە کاری هاوبەش لە ئیسپانیا بکەن، بەڵام ئاتلێتیکۆ هاوکێشەکەی گۆڕیوە.
هەرچەندە مەیامی دۆڵفینس یەکەم یاریی خولی رەگبی ئەمریکا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر یانەی واشنتن کۆماندەرز دەکات، بەڵام ئاتلێتیکۆ لایەنی بازرگانی یانەکەی گرتەدەست.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئێنریکێ سێریزۆ، سەرۆکی ئاتلێتیکۆ لەگەڵ دۆڵفینس رێککەوتووە، پرێس کۆنفڕانسی یارییەکە لە یاریگای ریاز مێترۆپۆلیتانۆ بکرێت، ئەمەش فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدریدی زۆر تووڕە کردووە و سەرەڕای فشاری جیاواز، بەڵام رێککەوتنی ئاتلێتیکۆ و دۆڵفینس وەکو خۆی مایەوە، پرێس کۆنفڕانس لە مێترۆپۆلیتانۆ دەکرێت و یارییەکەش لە بێرنابیۆ.
جیا لە بابەتی پرێس کۆنفڕانس، هەردوو یانەکە لەسەر فرۆشتنی کەلوپەلەکانی بازرگانی دۆڵفینس لە فرۆشگاکانی تایبەت بە ئاتلێتیکۆ مەدرید رێککەوتون، ئەمەش گورزێکی کوشندەی بازرگانییە بۆ پێرێز.



