Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فلیک؛ یامال دەتوانێت ئەمساڵ باڵۆن دۆر بباتەوە

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال سۆسیداد دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسیدادی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە هانزی فلیک لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی لەدەستدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لەلایەن لامین یامالەوە گوتی:

ئەمساڵ تۆپە ئاڵتوونییەكەی لەدەستدا و ئەوەش ناتوانێت بگۆڕدرێت، دەرفەتەكە هێشتا لەبەردەم لامین یامالدایە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بیباتەوە، ئەمساڵیش دەتوانێت ئاستێكی هاوشێوەی ساڵی رابردوو یان باشتر پێشكەش بكات.

هەمووان دەزانن كە هەموو یاریزانێک حەز لە بردنەوەی ئەم خەڵاتە دەكات و مانای زۆری بۆی هەیە.

بڕوام وایە یاریزانی زۆرمان هەیە كە دەتوانن ساڵی داهاتوو باڵۆن دۆر بەدەستبهێنن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری پاریس سانجێرمان بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button