Loading...
ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

لۆکا مۆدریچ لە بەرامبەر ناپۆلی چی کرد؟

ژمارەكان سەرسوڕهێنەرن

Yariga App

یاریگا –

لوكا مۆدریچی یاریزنی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی له‌ یاریی به‌رامبه‌ر ناپۆلی چه‌ند ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد.

میلان یاریی لوتکەی گەڕی پێنجەمی خولی ئیتاڵیای لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاکردەوە بە بردنەوەی لە ناپۆلی به‌ ئه‌نجامی 2-1، بەمەش بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ سەرکەوت بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش رۆماوەیە.

یارییەکە درەوشانەوەیەکی بەرچاوی ئەستێرەی بەئەزموونی کرواتی، لوکا مۆدریچی بەخۆیەوە بینی، کە باشترین یاریزانی میلان بوو لە یارییەکەدا.


به‌پێی ئاماری سوفا سكۆر، ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید، زۆرترین ئه‌و یاریزانه‌ بوو له‌ یارییه‌كه‌ زۆرترین بڕینی هه‌بوو كه‌ نۆ جار بوو، هه‌روه‌ها  زیاترین پاسی درێژی سه‌ركه‌وتووییدا كه‌ 10 پاس بوو.

هه‌روه‌ها یاریزانه‌ كڕواتیه‌كه‌ به‌م ئاسته‌ دوو لێدانی بەرپەرچداوەتەوە هه‌روه‌ها چوار تۆپی مسۆگه‌ری پچراندووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زۆترین جار تۆپی وه‌رگرتووه‌ كه‌ 72 جار بووه‌، له‌ یارییه‌كه‌ 58 پاسی به‌ هاورێكانی داوه‌ كه‌ ئه‌كه‌ زیاترینه‌ له‌سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ.

ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی تەمەن 40 ساڵ، لەگەڵ میلان لە پێنج یارییدا بەشداریی کردووە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.

مۆدریچ هاوینی رابردوو دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید به‌ گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندیی بە ڕیزەکانی میلانەوە کرد ، کە 13 وەرزی لە ریزەکانیدا بەسەربرد، لەو ماوەیەدا بەشداریی لە 597 یارییدا کرد، 43 گۆڵ و 90 ئه‌سیستی هه‌بوو 27 نازناوی بەدەستهێنا، کە شه‌ش نازناویان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button