Loading...
ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

چارەنووسی یاریگای یاریی زاخۆ و قادسیە هێشتا یەکلانەبووەتەوە

لێژنه‌ی فیدراسیۆنی كه‌نداو ئه‌مشه‌و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژووییدا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دەکات بۆ دیاریکردنی یاریگای میوانداریکردنی یانەی قادسیەی کوەیتی لە جامی یانەکانی کەنداو.
لە کاتێکدا یانەی زاخۆ خۆی بۆ یەکەم بەشداریی مێژوویی لە پاڵەوانێتییەکی فەرمیی دەرەوەی عێراق ئامادە دەکات، هێشتا چارەنووسی یاریگای یەکەم یاریی نادیارە، بڕیارە 30ـی ئەم مانگە، زاخۆ لە چوارچێوەی جامی یانەکانی کەنداودا رووبەڕووی یانەی قادسیەی کوەیتی ببێتەوە، بەڵام هێشتا یەکلا نەبووەتەوە کە ئایا یارییەکە لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەدەچێت یان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگای دهۆک.

بڕیاری كۆتایی ده‌ردێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ بە “یاریگا”ی راگەیاند، کە لیژنەیەکی تایبەتی فیدراسیۆنی ئاسیا لە رێگەدایە بۆ زاخۆ، بەمەبەستی ئەنجامدانی دوایین پشکنین بۆ یاریگاکە و دەرکردنی بڕیاری کۆتایی.

ئامادەکارییەکانی زاخۆ و چاوەڕوانییەکان

یانەی زاخۆ، دوای ماوەیەک لە نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی چیمەنی یاریگاکەی، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات کە لەبەردەم جەماوەری خۆیدا میوانداریی یانە کوەیتییەکە بکات، ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە:
“هەموو ئامادەکارییەکمان تەواو کردووە و ئەمشەویش تیپەکەمان لەسەر یاریگای خۆمان مەشق و راهێنان ده‌كات، چیمەنی یاریگاکە بە تەواوی ئامادەیە.”
هەرچەندە پێشتر لیژنەیەکی فیدراسیۆنی کەنداو چەند تێبینییەکیان لەسەر یاریگاکە هەبوو، بەڵام بە گوتەی سەرچاوەکەی یانەی زاخۆ، “هەموو ئەو تێبینیانە چارەسەر کراون و ئێستا تەنها چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی لیژنەکە دەکەن.
ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر بڕیاری لیژنەی فیدراسیۆنی ئاسیایە، کە دیاری دەکات ئاخۆ یاریگای زاخۆ ئامادەیە بۆ باوەشگرتن لەم رووداوە مێژووییە، یان یانەکە ناچار دەبێت لە دەرەوەی یاریگای خۆی و له‌ یاریگا دهۆك پێشوازی له‌ قادسیه‌ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button