
یاریگا –
مالیک سکۆت، ئەستێرەی پێشووی یاریی بۆکسێن، بانگهێشتی ئەفسانەکانی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و وەین رۆنی کرد تاوەکوو لە رینگی بۆکسینگدا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
سکۆت، پێشتر یاریزانی بۆکسێنی کێشی قورس بووە و هاوژینی کەیت سکۆتە، کە یەکێکە لە خانمە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی جیهانی تۆپی پێ، لە دوای وازهێنانی راهێنەرایەتی چەندین وەرزشوان بووە، لەوانە دیۆنتای وایڵدەر و ئێزرا تایلۆر.
راهێنەرە تەمەن 44 ساڵەکە، لەدوای هاوسەرگیری لەگەڵ کەیت وردە وردە هاتۆتە نێو جیهانی تۆپی پێ، پێشنیاری کردووە رۆناڵدۆ و روونی لەناو رینگ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە، چونکە پێگەی ئەوان رەنگە سەرنجێکی زۆر بۆ بۆکسێن رابکێشێت. سکۆت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی گۆل گوتی:
شەڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و وەین روونی بینەری زیاتر دەهێنێتە ناو بۆکسێن و منیش بە تەواوی لەگەڵ ئەوەدام. هەر کاتێک بۆکسێن سەرنجی زیاتری خەڵکی بەدەستهێنا، ئەوە شتێکی باشە. دەمەوێت خەڵک چێژ لە نمایشەکە وەربگرن، نەک تەنیا رەخنەی لێبگرن. ئەم شەڕە دەبێتە رووداوێکی جیهانی چونکە ئەم یاریزانە دوو ناوی گەورەن لە جیهان و دەتوانن سەرنجی زۆری خەڵ؛ی رابکێشن.
وەین روونی ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد، هاندەری سەرسەختی ئەو وەرزشەیە. ئاهەنگگێڕانی بەناوبانگی روونی بەشێوەی بۆکسێن خواستی روونی بۆ وەرزشەکە نیشان دەدات. لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ لە چەندین بۆنەدا لە یارییەکانی MMA و بۆکسێندا لە لای رینگەوە بینراوە.