Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هەڵوێستی نوێی کارگێڕی مانچێستەر یونایتد دوای دۆڕانێکی دیکەی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم شکست لەدوای شکست دەنووسنەوە و ئەمشەویش لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 3-1 بە برێتفۆرد دۆڕان.

لەدوای دۆڕاندنەکەی دێربی شاری مانچێستەر کە 14ی مانگ بەڕێوەچوو، دەنگۆیەکان وایان بڵاوکردەوە کە تەنها سێ یاریی دواتر وەک دەرفەت لەبەردەم راهێنەرە پۆرتوگالیەکەدا ماوەتەوە. ئەوەبوو یارییە قورسەکەی چێڵسی بردەوە، بەڵام لە یاریی ئەمشەوی برێنتفۆردەوە جارێکیتر هاندەرانی بێهیوا کردەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، سێر جیم راتکڵیف و تەواوی کارگێڕی یانەکە هێشتا پاڵشتی ئامۆریمن، بەڵام داوای هەرچی زووە پێشڤەچوونی بەرچاوی لێدەکەن.

مان یونایتدەکەی ئامۆریم دوای 6 هەفتە تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە ریزبەندیی 14ی پرێمەرلیگ دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button