بۆچی راهێنەر خولەکی زیاتر بە بێڵینگهام نادات؟

یاریگا –
جۆب بێلینگهام، لەو کاتەوەی لە هاویندا بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ لە سەندەرلاندەوە پەیوەندی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە کردووە، تەنیا پێنج یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.
لەم دواییانەدا، یاریزانە ئینگلیزییەکە تەنیا 13 خولەک لە یارییەکەی دۆرتمۆند بەرمابەر ڤۆڵفسبۆرگ یاریی کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاتلێتیک، نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری دۆرتمۆند روونیکردەوە کە بۆچی خولەکی زیاتری بەو یاریزانە لاوە نەداوە. کۆڤاچ دەڵێت:
هەمووان دەیانەوێت زیاتر یاری بکەن، هەمووان دەیانەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن، بەڵام تەنیا 11 یاریزان لە سەرەتاوە دەبێت لەیاریگدا بن.
کۆڤاچ جۆب بێلینگهامی بە “یاریزانێکی زۆر بەتوانا” وەسف کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد کە هێشتا پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تیپەکەدا بگونجێنێت.
کۆڤاچ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
ئەو یاریزانێکە توانای بەرزی هەیە، بەڵام یاریزانێکیشە کە پێویستە لێرەدا گەشە بکات و لە پلە یەکی ئینگڵتەراوە هاتووە بۆیە گواستنەوەی لە سەندەرلاندەوە بۆ ئێرە “هەنگاوێکی گەورەیە”. هەر بۆیە ناتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکەیت یاریزانەکە لە ماوەی دوو مانگدا هەموو شتێک بکات کە من دەمەوێت، ئەوە پرۆسەیەکە، یاریزانە گەنجەکان هەندێکجار پێویستیان بە شەش مانگ هەیە، بەڵام دڵنیام بۆ جۆب خێراتر روودەدات.
بێلینگهام لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی سەندەرلاندەوە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد و لە 5 یاریی تیپەکەی لە ئەمریکا لە جامی جیهانی یانەکاندا لە سێ یاریی سەرەکی بوو. بەڵام لە کۆی چوار یارییەکەی دۆرتمۆند لەم وەرزەی بۆندسلیگادا تەنیا دوو یاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە و ئارەزووی خولەکی زیاتر لەناو یاریگدا دەکات.