Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V برایتن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری برایتن دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری برایتن بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی پێنج یاریی دوو یاریی بەرامبەر یانەكانی وێستهام و فولهام بردووەتەوە لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس یەكسان و برێنتفۆرد یەكسان بووە و بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا برایتن لە كۆی پێنج یاری تەنیا یەك بردنەوەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەیە لەگەڵ فولهام و تۆتنهام یەكسان بووە و بەرامبەر ئێڤەرتن و بۆرنمس دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ بۆونانۆتی، تۆسن ئادارابیۆ، كۆڵ پاڵمەر، لیام دێلاپ، ویسلی فۆفانا، ئیسوگۆ، كۆڵویڵ، بادیاشێل و لاڤیا رووبەڕووی برایتن دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا بڕایتن بە بێ هینشوڵد، وێبستەر و سولی مارچ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، هاتۆ، چالۆبا، كۆكۆرێیا

جەیمس، كایسێدۆ

ئیستیڤاو، ئینزۆ، نیتۆ

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی برایتن

ڤێربروغن

ڤێڵتمان، ڤان هیک، دەنک، كوبێر

بالیبا، ئایاری

مینتێ، گۆمێز، میتۆما

روتەر

بابەتی زیاتر

Back to top button